پیری دە ستگیرمی تۆ، گەرچی جەوانی گوڵەکەم !
بایسی جەزری دڵی . مانگی شــــەوانی گوڵەکەم !
تۆ لە جنسی پەڕی پەریا و لە فێنـــکایی بەهەشت
ئێمە لە ئاوری ئەویـــن ، بێمە رەوا نی گوڵەکەم !
گەرچی وەســتای بەرانبەر وەکوو ئـــاوێنە زوڵاڵ
پیاو لە گەڵ خۆت ئەبەی،ئاوی رەوانی گوڵەکەم !
هەر خەریکی دەس ودەســـبازی لەگەڵ شەوبادای
کوانێ دەربەســـــــــتی دڵی باخچەوانی گوڵەکەم !
ژووری تە نیاییمی پڕکردووە ئە شکی خەمی تۆ ،
وەرە سەردانێکی من ، گەر مەلەوانی گوڵەکەم !
ئاوەدان دەپتەوە مەڵـــبەندێ کە تۆ رووی تێکەی
هۆی کــــــــــــرانۆی دڵ وناوچەوانی گوڵە کەم !
هەژان بابامیری ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی - سەقز
نظرات شما عزیزان: